هیچ به‌دیلێك بۆ حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی نیه‌و كه‌س ناتوانێ تاكڕه‌وانه حوكم بكات

موئه‌ید ته‌یب، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی گوتی، هیچ به‌دیلێك بۆ حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی راسته‌قینه و ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی كه ده‌ستور ته‌ئكیدی لێكردۆته‌وه نیه.
گوتیشی كه گه‌لی عێراق، بڕیار ده‌دات كه حوكم بكات له عێراق نه‌ك ئیراده‌ی لایه‌نێكی سیاسی یان كه‌سێكی دیاریكراو.
موئه‌ید ته‌یب له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی نوری مالكی سه‌باره‌ت به حكومه‌تی شه‌راكه‌ت گوتی، دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، سه‌لمێنراوه كه هیچ پێكهاته یان لایه‌نێكی سیاسی هه‌رچه‌ند به‌هێزیش بێت و ژماره‌ی كورسیه‌كانی زیاد بن، ناتوانن به ته‌نیا حوكمڕانی وڵات بكه‌ن.
ته‌یب گوتی، ئه‌و كێشانه‌ی كه وڵات به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، نه‌بوونی حكومه‌تێكی راسته‌قینه‌ی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و بازدان به‌سه‌ر ئه‌و شه‌راكه‌ته، هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانه نه‌ك بوونی حكومه‌تێكی راسته‌قینه‌ی شه‌راكه‌تی نیشتمانی.




