چیتر سوپای ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت مه‌شق به پۆلیس و سوپای عێراق بكات

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی بودجه‌ی كاتی وه‌زاره‌ته‌كه ناتوانرێت چیتر مه‌شق و ڕاهێنان به سوپا و پۆلیسی عێراق بكرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی "پێنتاگۆن" پاش ئه‌وه هات كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامبوونی خه‌رجكردنی بودجه‌ی بۆ "سندوقی هێزه‌كانی ئاساییشی عێراق"ـی په‌سه‌ند نه‌كرده‌وه.
ئه‌مه‌یش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ناچار ده‌كات كه چیتر نه‌توانێت ڕاهێنه‌ره‌كان له عێراقدا بهێڵێته‌وه، یانیش هی نوێ بۆ مه‌شقپێكردنی سوپای عێراق بنێرێت.
جێگه‌ی باسه پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و ڕاهێنه‌ری سه‌ربازیی كه ژماره‌یان له 400 كه‌س زیاتره له عێراقدا ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی ئاساییش و پۆلیسی عێراق.




