گوته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان: ئه‌گه‌ر ئامانجمان به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکان بێت ده‌گه‌ینه ئه‌نجام
گوته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به دانیشتنی رۆژی سێ سەممەی نێوان شاندی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر به روونی باس له ره‌وشی سیاسی و ئه‌و باسه سیاسییانه‌ی که گفتوگۆی له‌سه‌ره، کرا و هه‌روه‌ها گرنگییه‌کی زۆر به گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی درا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که ئه‌م په‌یوه‌ندییانه دوور بن له هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌تلێدان و هه‌روه‌ها باس له کۆسپه‌کانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه کرا.
"جه‌عفه‌ر ئیبراهیم" به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: هه‌روه‌ها باس له‌وه کرا که کۆبوونه‌وه و گفتوگۆکان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵێکی کاریگه‌ریان هه‌بێت له به‌ره‌وپێش‌بردنی پرۆسه‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها ئه‌م گفتوگۆیانه ده‌بێت به گشتی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌نجام بدرێت.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم گوتی: هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر هاوڕایی و یه‌ک‌هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به سترایجیی هه‌رێمی کوردستان.
گوته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان روونیشی کرده‌وه: له‌م دانیشتنه‌دا له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کان گفتوگۆ کرا، به‌ڵام گرنگیی زۆرتر به گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان درا که له‌م ماوه‌یه‌دا تووشی ئاڵۆزی ببوو و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه، گفتوگۆ و په‌یوه‌ندییه‌کان نێوان یه‌کێتیی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رز نرخێدنرا.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئاشکراشی کرد: هه‌روه‌ها باس له خاڵه هاوبه‌ش و ناهاوبه‌شه‌کان کرا، وه‌ک تێڕوانینی هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به ده‌ستووری هه‌رێم. پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رکرده‌کانی به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که رایه‌کی ئاشکرایان هه‌یه له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێم و ناڕوانێته به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و هێڵی سوورمان نییه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه وا به ئاسانی ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که پره‌نسیپی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌یه که داخوازییه‌کانی له‌سه‌ر ده‌ستوور تاکه‌که‌سی و یه‌کلایه‌نانه نییه.
جه‌عفه‌ر ئیمینکی باسی له‌وه‌ش کرد: لێره‌دا ئاڵۆزییه‌ک و ناڕوونییه‌ک له رای گشتی هه‌یه که هه‌ندێکیان مه‌به‌ستداره و هه‌ندێکیشیان بێ‌مه‌به‌سته، ئه‌ویش به ئاشکرا قسه‌ی له‌سه‌ر کرا، کۆبوونه‌وه‌که به‌وه‌وه نه‌به‌سترابۆوه که پارتی یان گۆڕان چی‌یان پێ‌باشه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
ئیبراهیم گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان به ئاشکرا رای خۆی له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستوور ده‌ربڕی، سیاسه‌تی پارتی به‌رده‌وام له‌سه‌ر رێزگرتن له سیسته‌می سیاسی و بڕیاری په‌رله‌مانه، جه‌ختی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که ئه‌م ده‌ستووره به ده‌نگی په‌رله‌مان ده‌رکراوه و ناکرێت هه‌روا و به‌بێ راپرسی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه بێ‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه، ئه‌گه‌ر هه‌رلایه‌نێک پێی‌خۆش بێت ده‌ستوور بگه‌ڕێنێته‌وه په‌رله‌مان، هه‌رێمی کوردستان تا چه‌ندین ساڵی دیکه‌ش نابێته خاوه‌ن ده‌ستوور.
گوته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ی دا: ئێمه پێمان‌وایه پێش ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێته‌وه که ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه، بخرێته راپرسی، به درچوون یان ده‌رنه‌چوون هه‌موار بکرێت و که‌موکوڕیه‌کانی راست بکرێته‌وه.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم گوتی: به رای ئێمه ده‌ستووری هه‌رێم هه‌ق نه‌بوو ببێته بابه‌تی ناکۆکی، چه‌ندین بابه‌تی له‌وه گه‌رموگوڕتر هه‌بوو قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، یه‌کێیش له‌م بابه‌تانه ئه‌وه‌یه که هه‌رێم کوردستان له بۆشاییه‌کی ده‌ستووریدا نه‌مێنێته‌وه، بۆ ده‌بێت هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌ندێک وشه و پیت بکه‌وێته بۆشایی ده‌ستووری.
ئیبراهیم راشیگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش زۆر گرینگ بوو، ئه‌م ناتێگه‌یشتنه‌ش ته‌نیا له‌نێوان پارتی و گۆڕاندا نییه به‌ڵکو به‌هۆی تێڕوانین و دیدی جیاواز له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌یه. پێویسته ئه‌م بابه‌تانه چاره‌سه‌ر بکرێن و به روون و ئاشکرایی قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێن، چونکه هه‌رێمی کوردستان پێویستیی به‌م جۆره کۆبوونه‌وانه و لێک‌نزیک بوونانه هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئامانجی هه‌موومان به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا بێت، ده‌گه‌ینه ده‌ره‌ئه‌نجامێک.




