كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ 2.10.2012، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى شاندێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ولێر، له كه‌شوهه‌وایه‌كى ڕاشكاوانه‌دا باس له په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى ده‌كه‌ونه ڕێگه‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له سه‌ر ئاماده‌كردنى زه‌مینه‌سازى بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
هه‌وه‌رها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له سه‌ر په‌له‌كردن له داڕشتنى ستراتیژیه‌تى هاوبه‌ش بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌مه‌ڕ ڕووداوه سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه له سه‌ر بنه‌ماى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى.




