ئه‌ندامێكى كوتله‌ى ئه‌حرار: پڕۆژه‌ى ژێرخانى ئابورى به ئامانجى به‌لاڕێدابردنی ڕاى گشتییه

سه‌باره‌ت به خستنه‌ڕووى پڕۆژه یاساى ژێرخانى ئابورى بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى یاساوه به توندى پشتگیرى له پڕۆژه یاساكه ده‌كرێت ، محه‌مه‌د ڕه‌زا خه‌فاجى ئه‌ندامى كوتله‌ى ئه‌حرارى سه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند ئامانج له خستنه‌ڕووى پڕۆژه یاساى ژێرخانى ئابورى له لایه‌ن نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ خه‌ریك كردنى ڕاى گشتى و هه‌روه‌ها شاردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره زۆرانه‌یه كه له رابردوودا سه‌رفكراون.
ئه‌ندامه‌كه‌ى كوتله‌ى ئه‌حرار گووتیشى عێراق نزیكه‌ى 700 ملیار دۆلارى خه‌رج كردوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا خاوه‌نى هیچ جۆره ژێرخانێكى ئابورى نییه و سه‌باره‌ت به خستنه‌ڕووى پڕۆژه‌ى ژێرخانى ئابوریش ته‌نها بۆ خه‌ریك كردنى ڕاى گشتی و شاردنه‌وه‌ى لاوازى لایه‌نى ڕه‌وشى ئه‌منیه و دووپاتیشى كردوه‌وه كه ناكرێت پڕۆژه‌كه‌ى مالیكى له باره‌ى ژێرخانى ئابوریه‌وه قه‌بووڵ بكرێت.




