ئه‌ندامێكی ئه‌لعراقیه: پێویسته حكومه‌ت ده‌ست له‌كار بكشێته‌وه

په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به لیستی ئه‌لعراقیه داوای له حكومه‌ت كرد ده‌ست له كار بكشێته‌وه و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من له‌و شكسته‌ی كه حكومه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌بووه، دادگایی بكرێن.
حامد موتله‌ك، په‌رله‌مانتاری لیستی ئه‌لعراقیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چه‌ندین هۆكار له پشته‌وه‌ی فه‌شه‌ل و شكستی حكومه‌تن به تایبه‌ت له بواری ئه‌منی، وه‌ك خراپی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان و گه‌نده‌ڵی له‌نێو ئه‌و داموده‌زگایانه‌و شێوازی كاركردنیان.
موتله‌ك گوتی، گرتن و زیندانیكردن و فشار‌و گوشاری سه‌ر هاووڵاتیان و شكاندنی كه‌رامه‌ت و رێزی خه‌ڵكی عێراق له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و ترساندن و تۆقاندنی كه‌سیی عێراقی به تایبه‌ت ئافره‌ت، بۆته هۆی دروستبوونی وێنایه‌كی خراپ و ناشیرین له‌ناخی خه‌ڵكی عێراقدا. هه‌روه‌ها زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و گرتنی ئافره‌تان له‌جیاتی هاوسه‌ره‌كانیان و زیندانی كردنیان نیشانه‌ی فه‌شه‌ل و شكست هێنانی حكومه‌ته و پێویستی به لێپرسینه‌وه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌یه.




