ئه‌ندامێكی ره‌وتی سه‌در داوای گۆڕینی مالكی له ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌كات

مه‌ها دوری ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در داوای له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كرد كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بگۆڕن به‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له شكستهێنانی دۆسیه‌ی ئه‌منی له وڵات ، ره‌خنه‌ی له‌و هه‌وڵانه‌ی مالكیش گرت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه .
مه‌ها دوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند كه پێویسته ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام بدات بۆ گۆڕینی مالكی به‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له شكستهێنانی دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئالۆزبوونی بارودۆخی ئه‌منی له وڵات‌دا .
دوری رایگه‌یاند كه تا كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی پشتگیری له مالكی ده‌كات ؟ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خه‌ڵكی عێراق سه‌رده‌بڕدرێن و خوێنیان ده‌رژێت ، تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له فه‌رمانڕه‌وایی ؟ حكومه‌تێكی زۆرینه‌شی ده‌وێت ، داوای كرد كه مالكی به كه‌سێكی دیكه‌ی شیعه مه‌زهه‌ب بگۆڕدرێت .
شایانی باسه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا زیاتر له جارێك له ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاندووه كه په‌نا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كات وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه سیاسییه كه دووچاری عێراق بۆته‌وه .




