لە سلێمانی27كەس توشی نەخۆشیی كۆلێرا بوون

حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌نه‌خۆشی كۆلێرا له‌شاری سلێمانی گه‌یشته 27 حاڵه‌ت و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له توانایدا هه‌یه به‌ره‌نگاری ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشییه ببێته‌وه.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ به ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی دلشاد شەهاب، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له دیوانی پارێزگای سلێمانی د. رێكه‌وت ئه‌حمه‌د ره‌شد وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند كه حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێرا له شاری سلێمانی گه‌یشتۆته 27 حاڵه‌ت.
له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له شاری سلێمانی به گومانی توشبونیان به نه‌خۆشی كۆلێرا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره كراون و دوو هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ست دا كه گومانی توشبونیان به كۆلێرا لێ ده‌كرا و به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانیش ئه‌و دوو هاووڵاتییه نه‌خۆشی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بووه و به‌رگه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرایان نه‌گرتووه و گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا د. رێكه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه نه‌خۆشخانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی ته‌واویان داوه بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و نه‌خۆشییه و توانای به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی ته‌واویشیان به‌رامبه‌ر به‌و نه‌خۆشییه هه‌یه.
لای خۆشیەوە وه‌زیری شاره‌وانی هه‌رێم دڵشاد شه‌هاب ئاماژه‌ی به هه‌وڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پاكڕاگرتنی ئاوی خواردنه‌وه لە شاری سلیمانی دا، هەروەها داوای لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كرد بۆ ئەوەی بتوانن دەستنیشانی هۆكارەكە بكەن و چارەسەری بۆ بدۆزنەوە زۆر بە وردی لە هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بكۆڵنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە فەرمانگەی ئاوی سلێمانی و دەوروبەر كرد هاوكاری فەرمانگەی تەندروستی بكەن و پێكەوە پشكنین بۆ هەموو سەرچاوەكانی ئاوی سلێمانی هەر لەشوێنی وەرگرتنییەوە تا ناو ماڵان بكەن.




