زیادهمووچهی شههیدانی هاووڵاتی خهرج دهكرێت

لەگەڵ مووچەی مانگی 10ـدا، شەهیدانی هاووڵاتی مووچەی 8 مانگی ڕابردوو بەسەر یەكەوە وەردەگرن كە لە 180 هەزار دینارەوە بووەتە 250 هەزار دینار و بۆ هەر مانگێك 75 هەزار دینار زیاد كراوە. بە پێی زانیارییەكانیش، كار بۆ دابینكردنی دەرماڵە بۆ خێزانی شەهید و منداڵەكانیان دەكرێت.
بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی دهۆك نەسرەت محەممەد بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ی ڕاگەیاندووه: “پێشتر مووچەی شەهیدانی هاووڵاتی 180 هەزار دینار بوو، بەڵام بە بڕیارێكی حكوومەتی هەرێم مووچەكەیان كرایە 250 هەزار دینار، لەگەڵ مووچەی مانگی 10ـیشدا، ئەو بڕەپارە زیادبووەی 8 مانگی ڕابردوو، بۆ هەر مانگێك 75 هەزار دینار بەسەر یەكەوە دەدرێتە كەسوكاری شەهیدان، كە دەكاتە 600 هەزار دینار.”
(نەسرەت) گوتیشی: “لەمەودوا كار لەسەر ئەوە دەكرێت دەرماڵە بدرێتە خێزان و منداڵانی شەهیدانیش.”




