لایه‌نه سیاسییه‌کان پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری بۆ به‌هێزکردنی مالکی و ده‌وڵه‌تی قانوون له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن

"مه‌حمود عوسمان" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له پرۆژه بودجه‌ی ژێرخانی ئابووری ده‌کات و ده‌ڵێت به هۆکاری سیاسی ده‌نگی له‌سه‌ر نادرێت و لایه‌نه‌کان نایانه‌وێت پاره‌یه‌کی زۆر بخه‌نه به‌رده‌م نوری مالکی و حکوومه‌ته‌که‌ی.
جارێکی دیکه ئه‌مڕۆ پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا و بۆ کاتێکی دیکه دواخرایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌ری کورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: یه‌کێک له هۆکاره‌کانی رازی نه‌بوون به‌و پرۆژه‌یه، تێبینیی ئابوورییه و مه‌به‌ستیش له‌وه‌یه که عێراق نه‌چێته ژێر باری قه‌رزێکی زۆر و سووده‌کانی قه‌رز.
هه‌روه‌ها ئابووری‌ناسانیش پێیانوایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق، ژێرخانێکی به‌هێزی هه‌یه، پێویستی به‌م پرۆژه یاسایه نییه.
عوسمان زیاتر روونی ده‌کاته‌وه و ئاماژه ده‌کات که تێبینیی لایه‌نه سیاسییه‌کان، مه‌ترسییه له‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆر بکه‌وێته به‌رده‌ست مالکی و حکوومه‌ته‌که‌ی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی، وێڕای ئه‌مه‌ش پێیانوایه تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته هۆکاری زیاتر بوونی گه‌نده‌ڵی و ئه‌سته‌م بوونی کۆنتڕۆڵ کردنی.
له‌باره‌ی به‌شی هه‌رێمی کوردستان له‌و پرۆژه یاسایه‌دا، مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت، باس له له‌سه‌دا 17ی پشکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت، به‌ڵام له راستیدا وا نییه، چونکه پشکی سیاسیی زۆر لێده‌رده‌کرێت و به‌مه‌ش سه‌دا10شی نامێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێیوایه کوتله‌ی ده‌وڵه‌تی قانوون خه‌ڵکی چاوبه‌ست کردووه و په‌سند نه‌کردنی پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری وه‌ک ریکلام کردن قۆزتۆته‌وه و رای گشتیی وا تێگه‌یاندووه که پرۆژه‌که‌ی ئه‌وان خزمه‌تگوزاریی قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزاریی دیکه له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام لایه‌نه‌کان ره‌تیده‌که‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌کارییه‌کان روون بکاته‌وه.




