وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى رۆژى جیهانى به‌ساڵاچوان به‌رز راده‌گرێت

ساڵانه به‌بۆنه‌ى ئۆکتۆبه‌ر رۆژى جیهانى به‌ساڵاچووان پیرو په‌ککه‌وته‌و به‌ساڵاچووان له‌جیهاندا به‌شێوازى جۆراو جۆر ئه‌م یاده به‌رز راده‌گرن، له‌هه‌رێمى کوردستانیش به‌چه‌ندین چالاکى جۆراو جۆر و خستنه‌ڕووى خزمه‌تگوزارى بۆ به‌ساڵاچووان ئه‌م یاده له‌شاره‌کاندا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌به‌رزى کرایه‌وه.
به‌ئاماماده‌بوونى (ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌به‌ساڵاچووانى شارى هه‌ولێر مه‌راسیمێکى شایسته بۆ رۆژى جیهانى به‌ساڵاچووان که‌له‌لایه‌ن خانه‌ى به‌ساڵاچووانى هه‌ولێر به‌هاوکارى کۆمه‌ڵه‌ى ئومێد بۆ به‌ساڵاچووان رێکخرابوو له‌باغى شار به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌وته‌یه‌کدا بۆ به‌ساڵاچووان موژده‌ى پرۆژه‌و به‌رنامه‌ى تازه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌ى بۆ خزمه‌تى به‌ساڵاچووان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند وه‌زاره‌تى کار جیا له خانه‌کانى به‌ساڵاچووانى ئاسایى و په‌ککه‌وته‌و سه‌نته‌رى رۆژانه خزمه‌تى به‌رچاو پێشکه‌ش به‌پیرو په‌ککه‌وتوان ده‌کات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فه‌راهه‌مکردنى که‌شێکى ته‌ندروست و ژیانێکى شایسته بۆ به‌ساڵاچووان به‌ئه‌رکى خۆى ده‌زانیت ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌ى جۆر به‌جۆرى تایبه‌ت به‌به‌سه‌ڵاچوانه‌وه.
وه‌زیرى کار ئه‌وه‌شى راگه‌یاند بۆ زیاتر پاراستنى به‌ساڵاچووان وه‌زاره‌تى کار به‌پێى رێنماییه‌ک رێگه‌ى داوه به‌کردنه‌وه‌ى خانه‌ى به‌ساڵاچووانى ئه‌هلى و خێرخوازى ئه‌ویش له‌ژێر چاودێرى وه‌زاره‌ت.
ئاسۆس نه‌جیب" له‌رۆژى جیهانى به‌ساڵاچوواندا ئه‌وه‌شى بۆ به‌ساڵاچووان باسکرد وه‌زاره‌ته‌که‌ى له‌ڕێگه‌ى سیستمێکه‌وه که‌ئێستا له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه ده‌یه‌وێت خزمه‌تى زیاتر و گرنگى زیاتر به‌ره‌وش و ژیانى به‌ساڵاچووان بدات. وتیشى" سوودمه‌ندبوونى سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووان له‌موچه‌ى تۆڕى پاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تى، که هه‌ر په‌ککه‌وته‌یه‌ک ته‌مه‌نى له ساڵ که‌متر نه‌بێت بۆ پیاوان و له ساڵ که‌متر نه‌بێت بۆ ژنان و ئافره‌تان، سوودمه‌ند ده‌بن له‌م موچه‌یه‌و مانگانه له‌ڕێگه‌ى تۆڕى پاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌زار دیناریان پێده‌درێت.
له‌به‌شێکى تر‌ى مه‌راسیمه‌که‌دا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک به‌ساڵاچووى خانه‌ى به‌ساڵاچووانى هه‌ولێر و خانه‌نشینانى باغى شار چه‌ندین پارچه هۆنراوه‌و گۆرانى و حه‌یرانى کورده‌وارى به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى به‌ساڵاچووان پێشکه‌ش کرا. هه‌روه‌ک دیاریش به‌سه‌ر ئه‌و که‌س و لایه‌نانه دابه‌شکرا که خزمه‌تیان پێشکه‌ش به‌به‌ساڵاچووان کردوه، جیا له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ک به‌ساڵاچوو خه‌ڵاتى رێزلێنانیان پێبه‌خشرا.




