خۆپێشاندان گه‌یشته زێدی به‌شار ئه‌سه‌د

پاش زیاتر له 18 مانگ له ئاڵۆزی و خۆپێشاندانه‌كانی سووریا، دواجار ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان گه‌یشته شاری "قه‌رداحه‌ـ"ـی زێدی به‌شار ئه‌سه‌د.
ئاژانسی "سكای نیوز" له‌زاری چه‌ند شاهێدحاڵێكه‌وه له شاره‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئاڵۆزییه‌كان له‌و شاره‌وه ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه‌یش پاش ئه‌وه‌ی ناكۆكی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی عوسمان، كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره و ناوداری ناوچه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌ددا، دروست ده‌بێت و 5 كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی عوسمان ده‌كوژرێت.
به‌دوای ئه‌و ئاڵۆزییه‌دا خۆپێشاندان و ئاڵۆزی گه‌وره له شاره‌كه‌دا دروست بووه..
ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مین جاره خۆپێشاندانی ناڕه‌زایی له زێدی له‌دایكبوونی به‌شار ئه‌سه‌د.
له‌لایه‌ن خۆیشیانه‌وه سه‌رانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌م ڕووداوه‌یان به كاریگه‌ر و جیاواز ناوبردووه، به‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واو نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی ده‌سته‌ڵاتی ڕژێمی به‌عسـه له وڵات‌دا.




