سێ کۆمپانیای ئێڕانی پرۆژه‌ی ئاوی ئاکرێ جیبه‌جێ ده‌که‌ن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رکۆنسۆلی کۆماری ئیسلامی ایران، گرێبه‌ستی جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ئاکرێی له‌گه‌ڵ سێ کۆمپانیای Omrab-Evyol- Hardam ی ئێرانی واژۆ کرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، به به‌شداری نوێنه‌ری ئاکرێ له په‌رله‌مانی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕێی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکۆنسۆلی ئێران له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، گرێبه‌ستی دابین‌کردنی ئاوی ئاکرێ له نێوان سێ کۆمپانیانی ناوبراو و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا واژۆ کرا.
ئەم پرۆژەیە بە بڕی 89زیاتر ملیار‌و 470 ملیۆن دینار و لەماوەی 630 ڕۆژ لەلایەن هەرسێ كۆمپانیای Omrab-Evyol-Hardam وه جێبەجێ دەكرێت و توانای دەستەبەركردنی 3000 مەتر سێجا ئاوی كاتژمێرێکدا هه‌یه و ئاوی ناوەندی قەزای ئاكرێ و 17 گوندی ناوچەكە دابین ده‌کات.
گونده‌کانی بێخمە , شەرەفنە , ستێریا , قەسرۆك , گالووكی سەروو , گالووكی خواروو , زیوە,نیروە,خارە , سۆسناوە,قەڵات , بجیل , جۆنا , بەشكەل , رەوەند , باسكی ئاغا , كلاڤێ، که‌ڵک له‌م پڕۆژه‌یه وه‌رده‌گرن.




