وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناوه‌رۆكی ئه‌و وتاره‌ی سه‌رۆك بارزانی كه له كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دادوگه‌شه‌پێدان پێشكه‌ش كرد به پاڵپشتیه‌كی گرنگ دانا بۆ ئه‌و نه‌خشه رێگه‌یه‌ی ئاك پارتی گرتوویه‌تیه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی توركیا‌و به تایبه‌ت كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌دا ...
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی له به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان كرد و كۆبوونه‌وه .
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ به‌شداری كردنی له كۆنگره‌ی چواره‌می ئاك پارتی . هه‌روه‌ها باسی له وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ به‌شداری كردنی له كۆنگره‌ی چواره‌می ئاك پارتی ، كه له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی ئاك پارتی دووپات كردبۆوه له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی توركیا‌و به تایبه‌تی كێشه‌ی كورد گرتوویه‌تیه به‌ر ، ئۆغلۆ ناوه‌رۆكی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به پاڵپشتیه‌كی گرنگ دانا بۆ به‌رده‌وام بوونی ئاك پارتی له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی گرتوویه‌تیه به‌ر .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا كرا و گرنگی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه دووپات كرایه‌وه و باس له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو كرا بۆ فراوان كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له رووی دبلۆماسی و ئابووریه‌وه .
سه‌رۆك بارزانی وێڕای دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌موو پاڵپشتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنی پلان و نه‌خشه‌ی ئاك پارتی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد پێویسته توركیا له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه رێگه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ناوخۆیی گرتوویه‌تیه به‌ر به‌رده‌وام بێت .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كرا كه هه‌رێمی كوردستان و توركیا دوو دراوسێی گرنگی یه‌كترین و هیواشیان خواست په‌یوه‌ندیه‌كان بگه‌نه ئاستێكی باڵاتر له‌وه‌ی كه ئێستا له نێوان هه‌ردولادا هه‌یه .




