٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و مه‌سرور بارزانی تاوتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كوردستان و كوه‌یت ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

شێخ صەباح ئەحمەد جابر ئەلصەباح میری دەولەتی كوه‌یت و مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تاوتوێی بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانی هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت پێشوازی له‌ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا مەسرور بارزانی وێرای گەیاندنی سڵاو و رێزی  سەرۆکی هەرێم، پەیامی بەڕێزیانی ئاراستەی ئەمیری دەولەتی كوه‌یت کرد کە بریتی بوو لە  دووپاتکردنەوەی ویستی فراوانکردنی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگی لە گشت ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوو لایە.

هەر لەم دانیشتنەدا وێڕای تاوتوێکردنی باری عێراق و ناوچەکە، جەخت لە سەر ئەوە کرایەوە کە گشت کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە بە گرتنەبەری رێگە چارەی ئاشتیانەی و دیالۆگ و یەکتر قبولکردن چارەسەر بکرێن.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هەردوو لا کۆک بوون لە سەر ئەوەی  پێویسته‌ رێز لە ویستی گەلانی ناوچەکە بگیرێت و کۆتایی بە بەکارهێنانی هێز دژ بە خواستی گەلان بهێنرێت.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەکان و هاوکاریی هەرێمی کوردستان و دەولەتی كوه‌یت خرایە بەر باس و  ئاماژە بە گرتنەبەری رێکاری کردەیی درا بۆ ئەوەی هەرچیی زووتر ئاستە جیاجیاکانی پەیوەندیی هەردوو لا گەشەسەندنی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

هەر ئەمرۆ و لە دیدارێکی جیادا شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلصەباح وه‌لی عەهدی دەولەتی كوه‌یت پیشوازیی لە مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری کرد و لە دیدارێکدا زۆر بابەتی جێگەی بایەخی هاوبەشێ هەردوولا،  لەوانەش دوا پێشهاتەکانی ناو عێڕاق و ناوچەکە خرانە بەر باس.

هەر لە میانەی ئەم دیدارەدا وەلی عەهدی كوه‌یت پشتگیریی خۆی بۆ داوا ڕەواکانی کورد لە ناوچەکە و عێراق دووبارە کردەوە و ئومێدی خواست کە گشت پێکهاتەکانی عێراق بتوانن بە ئاشتی ودوور لە دەستێوەردانی دەرەکی پێکەوە ئاشتیانە بژین.

هەر لەم دیدارەدا جەخت لە سەر پەرەسەندنی پەیوەندییە دووقۆلیەکان، لە ئاستە جیاجیاکاندا کرایەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار