به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازی له شاندێكی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی كرد

فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی له شاندێكی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس جۆنس به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی - هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێم خسته‌ڕوو كه ده‌خوازن له نزیكه‌وه ئاگاداری پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بزاڤی بازرگانی و ئابووری و ده‌رفه‌تی كار‌و وه‌به‌رهێنان بن له هه‌رێمی كوردستان.
شاندی بازرگانانی ئه‌مه‌ریكی ستایشی باری سه‌قامگیر و ئارامی هه‌رێمی كوردستانیان كرد وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ هاندانی كۆمپانیا‌و خاوه‌ن كار و سه‌رمایه‌داران و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بوارێك.
فه‌لاح مسته‌فا خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی بازرگانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێم ده‌ربڕی و پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به یاسای وه‌به‌رهێنان و جووڵه‌ی بازرگانی و ئابووری و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و زه‌مینه سازی بۆ ده‌رفه‌تی كار‌و وه‌به‌رهێنان خسته‌ڕوو.
به‌رێزیان گوتی: هه‌رێمی كوردستان بۆته نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی گه‌شه‌سه‌ندنی خێرا له ناوچه‌كه و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌خۆشحاڵیه‌وه پشتگیری له‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاری زیاتر به تایبه‌ت له بواری كه‌رتی تایبه‌ت. هاوكات باسی له ئاست و قه‌باره‌ی كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له هه‌رێم كرد‌و هیوای خواست كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان به رێژه‌یه‌كی زیاتر روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و سوود له ده‌رفه‌ته‌كانی كار وه‌ربگرن له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه به ره‌وشی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد‌و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌مه‌ڕ پرسه‌كان خسته‌ڕوو.
جه‌یمس جۆنس به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی ئه‌مریكی - هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی شاندی بازرگانانی ئه‌مه‌ریكی سوپاسی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كرد و هیوای خواست بتوانن ببنه پردێكی په‌یوه‌ندی پته‌و بۆ هاندانی كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌رێمی كوردستان.




