٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی شارەوانییەكان دەسەڵاتی زیاتریان پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

وەزارەتی‌ شارەوانی ‌‌و گەشتوگوزاری‌ هەرێم بە نوسراوی ژمارە 16895 بڕیاری دا كە لەمەوداو لە تەرخانكردنی زەوی بۆ دروستكردنی بینای فەرمانگە حكومیەكان دەسەڵاتی كارگێڕیی ‌‌و دارایی ‌‌و هونەری‌‌ و یاسایی‌ بدرێتە سەرۆكی شارەوانیەكان.

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی شاری سلێمانی، خالید حسێن، لە لێدوانێكدا بە پەیامنێری راگەیاندووه: پێشترێ لە تەرخانكردنی زەوی بۆ بینای هەر فەرمانگەیەكی حكومی یان پڕۆژەیەكی‌دیکه‌ دەبوایە نوسراو بۆ هەردوو وەزارەتی پەیوەندار كرابایەو بەیەكەوە مامەڵەی پێویستی تەرخانكرنی زەویەكەیان كردبایە كە ئەوەش كاتێكی زۆری دەویست.

خالید حسێن، گوتی: بەڵام لە بڕیارێكی نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، ئێستا دەسەڵاتەكانی‌ كارگێڕیی‌‌ و دارایی‌‌ و هونەری‌‌ و یاسایی‌ دراوەتە  لەسەرۆك شارەوانییەكان و دەتوانن بەپێی‌ یاسا و ڕێنماییەكان زەوی بۆ بینای فەرمانگە حكومیەكان و مزگەوت و پڕۆژەكانی‌دیکه‌ تەرخان بكەن.

باسی لەوەشكرد، بڕیارەكە بۆ شارەوانیەكان دەرچووە و لە ئێستاوە دەتوانرێـ جێبەجی بكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار