لیژنه‌یه‌ك بۆ رێگرتن له هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ره‌هه‌نده نیشتیمانیه‌كانى كوردستان پێكهێنرا

شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له سه‌ر فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستان راگه‌یاند به‌مه‌به‌ستى رێگرتن له پێكهێنانى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله هه‌موو قه‌واره سیاسیه كوردییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو لایه‌ك ته‌ئیكدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دامه‌زراندنى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله پێشێلكردنێكى ده‌ستوورى زۆر به‌رچاوه و ره‌وشى ناوچه دابرێنراوه‌كانیش ئالۆزتر ده‌كات.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا لیژنه‌یه‌ك له ئه‌ندامانى قه‌واره سیاسیه كورییه‌كان و به‌به‌شدارى به‌رپرسانى كورد له حكوومه‌تى عێراق پێكبهێنرێت بۆئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك هه‌ره‌شه‌یه‌ك بكرێته سه‌ر ره‌هه‌نده نیشتیمانیه‌كانى كوردستان كۆ ده‌نگیه‌كى نیشتیمانى له نێوان هێزه سیاسیه كوردییه‌كان هه‌بێت.




