زێباری: عێراق به‌نیازه فرۆكه ئێرانییه‌كان كه ڕوو له سوریا ده‌كه‌ن بپشكنێت

هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دیدارێكدا كه له رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی بلاویكردۆته‌وه رایگه‌یاندووه عێراق به‌نیازه فرۆكه ئێرانییه‌كان ئه‌وانه‌ی روو له سوریا ده‌كه‌ن بپشكنێت .
رێباری روونیكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق به به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه كه حكومه‌ت به‌نیازه فرۆكه ئێرانییه‌كان بنیشێنێته‌وه و پشكنینیان بۆ ئه‌نجام بدات و به‌غداش داوای له ئێران كردووه كه پێویسته ئه‌و گه‌شتانه رابگرێت كه چه‌ك بۆ سوریا ده‌گوازنه‌وه .
زێباری راشیگه‌یاند كه عێراق رێگه نادات ببێته ده‌روازه‌یه‌ك و رێگایه‌ك و خاك و ئاوی به‌كاربهێنرێت بۆ ئاودیوكردنی چه‌ك .
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ریكا داوای له عێراق كرد كه فرۆكه‌كانی ئێران ناچار بكات ئه‌وانه‌ی روو له سوریا ده‌كه‌ن كه له عێراق دابه‌زن و پشكنینیان بۆ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فرۆكانه نه‌توانن چه‌ك بۆ رژێمی سوریا بگوازنه‌وه هه‌ر چه‌ند ئێران كه وڵاتێكی هاوپه‌یمانی رژێمی سوریایه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌م كه‌ل و په‌لانه ته‌نها یارمه‌تی مرۆیین .




