له‌م مانگه‌دا پڕۆژه یاسای خانو‌وه بێ تاپۆكان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت

ماوه‌ی 10 رۆژه راپۆرتی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌رسێ پڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به تاپۆكردنی خانوو و زه‌وییه بێ تاپۆكان دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و چاوه‌ڕێده‌كرێت بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، په‌رله‌مانتارێكیش پێشبینی ده‌كات له‌م مانگه‌دا ئه‌و یاسایانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كان و خزمه‌تگوزاریی له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاندووه: ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌بێت لیژنه‌كه‌یان راپۆرتی كۆتایی خۆی له‌سه‌ر هه‌رسێ پڕۆژه‌یاسای تاپۆكردنی خانوو و زه‌وییه بێ تاپۆكان ته‌واوكرد‌ووه‌و راپۆرتیان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشبینیشیكرد پڕۆژه‌كان به‌زوویی بخرێنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه و له‌م مانگه‌دا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌و پڕۆژانه له خزمه‌تی خه‌ڵكیدان و به په‌سه‌ندكردنیان كێشه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان چاره‌سه‌رده‌بێت و له دڵه‌ڕاوكێ رزگاریان ده‌بێت.
روونیكرده‌وه، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی بۆ هاوڵاتیان تێدایه، له‌وانه ئه‌و خانوانه‌ی تا ئێستا له شار‌و شارۆچكه‌كاندا تاپۆیان نییه تاپۆ ده‌كرێن، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وییه بێ تاپۆكان و ئه‌و خانوانه‌ی به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دروستكراون ده‌كات، له‌گه‌ڵ دیاركردنی سنووری گونده‌كان، كه هه‌موو ئه‌مانه به‌جۆرێك ده‌بێت خزمه‌ت به هاوڵاتیان بكات.




