٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە ئەنفالچی نەبووە

سەرچاوە: Rudaw

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە عەبدولئەمیر زەیدی فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنی دیجلە ئەنفالچی بێت.

قاسم ئەعرەجی،  لە لێدوانێکدا بۆ فوڕات نیوز  دەڵێ "ئەو هەواڵە بەهیچ شێوەیەک راست نییە و ئەوەی دەگوترێت تەنیا پڕوپاگەندەیە". هەروەها گوتیشی "ئەو رەخنە و گلەییانەی کورد کە لەسەر عەبدولئەمیر زەیدی هەیانە بەهۆی ئەوەیە کە هێزەکانی ئەو فەرماندەییە لە دەوروبەری سنووری هەرێمی کوردستان دان".

ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری هەروەها راشیگەیاند "حکومەت و پەرلەمانی عێراق هیچ نیازێکیان نییە عەبدولئەمیر زەیدی بە فەرماندەیەکی دیکە بگۆڕن".

رێکخراوی چاک پێشتر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو کە عەبدولئەمیر زەیدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە لە دادگای باڵای تاوانەکان داواکراوە، بەهۆی بەشدارییکردنی لە شاڵاوەکانی ئەنفال لە دژی گەلی کورد.

هەواڵی پەیوەندیدار