وەزیری تەندروستی: ڕێوشوێنی خۆپاراستنی هەموو نەخۆشییەک دەگرینە بەر

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی ئەوەی کوردستان کرانەوەی بە ڕووی جیهانی دەرەوەدا بینیوە و خەڵکی سەردانی دەرەوەی وڵات دەکەن و بەپێچەوانەشەوە لە دەرەوەی وڵات دێنە ناو هەرێم، دەبێت ڕێوشوێنی خۆپاراستنی هەموو نەخۆشیەک بگرینە بەر.
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕێکەوت حەمە ڕەشید، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "لەمانگی پێشوودا و بەئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیای” FDAS” بەریتانیمان هێناوەتە کوردستان و دەستی بەکارەکانی کردوە، لەمەو دواش هەردەرمانێک لەهەر سنورێکەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە، پێویستە ئەو کۆمپانیایە پشکنینی بۆبکات، ئەوکات بێتە کوردستان".
سەبارەت بەژمارەی نەخۆشانی ئایدز لەهەرێمی کوردستان، ڕێکەوت حەمە ڕەشید گوتی:"دوا ئامار کە لەبەر دەستمانە، بسیت و سێ نەخۆشی ئایدز لەهەرێم هەیە. ڕێژەی نەخۆشانی ئایدزیش دەگۆڕدرێت بەهۆی ئەوەی زۆر جار لەدەرەوەی وڵاتەوە دێن و ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە".
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆئەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی ئێمە وڵاتێکین کراوینەتەوە و و فڕۆکەخانەو ڕێگای کراوەمان هەیە، خەڵکیش دەچێتە دەرەوەی و دێنە ناوەوەی هەرێم، هەربۆیە ئێمە دەبێت بۆ هەر نەخۆشیەک ڕێ و شوێنی خۆپاراستنی هەموو نەخۆشیەک بکەین بکەین.




