سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له كاك هه‌لۆ ئه‌حمه‌د كورده‌ده‌كات

بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د کورده، بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کاک هەلۆ ئەحمەد کوردە ده‌كات، ئەمەش دەقەکەیەتی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
برای به‌رێز كاك هه‌لۆ ئه‌حمه‌د كورده
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د كورده برای به‌رێزتانم پێگه‌یشت كه به رووداوێكی دڵته‌زێن گیانی له ده‌ستدا .
پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم.
له خوای گه‌وره داواكارم دڵنه‌وایی و ئۆقره‌ییتان پێ ببه‌خشێ و گیانی خوالێخۆشبووش به به‌هه‌شت شاد بكات و ئه‌مه دوایین ناخۆشیتان بێت.
انالله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
30/9/2012




