به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ رۆژی جیهانی به‌ساڵاچوان

1/ ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێك به‌رۆژی جیهانی به‌ساڵاچووان ده‌ست نیشانكراوه. له‌و رۆژه‌دا پیرو په‌ككه‌وته و به‌ساڵاچووان له‌جیهاندا به‌شێوازی جۆراو جۆر ئه‌م یاده به‌رز راده‌گرن و پێشوازی لێده‌كه‌ن.
به‌ساڵاچووان له هه‌موو دونیادا بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌نگاوی بۆ ئه‌و كاره ناوه.
له‌وچواچێوه‌یه‌دا‌و له‌ژێر چه‌تری خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵاتیه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ساڵاچووان وه‌ك سه‌رمایه‌كی نیشتمانی‌و ئه‌رشیفێكی پیرۆز‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یرده‌كرێن، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت له‌رێگه‌ی خانه‌كانه‌كانی به‌ساڵاچوانه‌وه ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌می خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵاتیه‌كانی پێشكه‌ش به‌و به‌ساڵاچوانه بكات كه‌لای بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌كانیان جێناكرێنه‌وه‌و بۆ به‌سه‌ربردنی ئه‌و به‌شه‌ی ماویانه له ژیان رووده‌كه خانه. بۆیه وه‌زاره‌تی كار فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ته‌ندروست و ژیانێكی شایسته بۆ به‌ساڵاچووان به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانیت له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی جۆر به‌جۆری تایبه‌ت به‌به‌سه‌ڵاچوانه‌وه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدات خزمه‌تێكی به‌رچاو پێشكه‌ش به‌و توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا بكات. له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خانه‌كانی چاودێری به‌ساڵاچووانی هه‌ولێرو سلێمانی خزمه‌تگوزاری به‌خێوكردن و چاودێری كردن پێشكه‌ش به‌به‌ساڵاچووان ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزرایه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
خانه‌كانیش به‌گشتی دوو جۆر به‌ساڵاچوو له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانیش: به‌ساڵاچوانی ئاسایی‌و په‌ككه‌وته‌یه، به‌ساڵاچووانی ئاسایی ئه‌وانه‌ن كه توانای بیروهزریان باشه‌و ده‌توانن خۆیان خزمه‌تی خۆیان بكه‌ن، به‌ساڵاچووانی په‌ككه‌وته به‌پێچه‌وانه‌وه توانای خۆ خزمه‌تكردنیان نییه یان كه‌مه‌و پێویستیان به‌خزمه‌ت‌و چاودێری ورد هه‌یه له خانه‌دا.
بۆ زیاتر پاراستن‌و داڵده‌دانی به‌ساڵاچووان وه‌زاره‌تی كار به‌پێی رێنماییه‌ك رێگه‌ی داوه به‌كردنه‌وه‌ی خانه‌ی به‌ساڵاچووانی ئه‌هلی و خێرخوازی ئه‌ویش له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌ت له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كودستاندا، به‌پێی ئه‌و رێنمایه‌ش چه‌ند خانه‌یه‌كی به ساڵاچوانی ئه‌هلی‌و خێرخوازی له‌شارو شارۆچكه‌كاندا كراونه‌ته‌وه‌و وه‌زاره‌ت پشتگیری له‌كردنه‌وه‌ی خانی به‌ساڵاچووان ده‌كات له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت و خێرخوازانه‌وه.
له‌رۆژی جیهانی به‌ساڵاچواندا، به‌ڵێن‌و سۆز دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری به‌ساڵاچووان و ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنی مافه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری رۆشنبیری مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان و دابینكردنی سه‌لامه‌تی و رێنمایی ته‌ندروستی له‌نێو سه‌رجه‌م به‌ساڵاچوواندا. هه‌روه‌ها سوودمه‌ندبوونی سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووان له‌موچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه هه‌ر په‌ككه‌وته‌یه‌ك ته‌مه‌نی له 65 ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ پیاوان و له 60 ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ ژنان و ئافره‌تان، سوودمه‌ند ده‌بن له‌م موچه‌یه‌و مانگانه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی 150 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا پیرۆزبای ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و چه‌پكه گوڵی وه‌فاداری و خۆشه‌ویستیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. هیوای ته‌مه‌ن دێژی‌و ته‌ندروستیه‌كی باش‌و ژیانێكی پڕ له‌خۆشی وكامه‌رانیان بۆ ده‌خوازین. بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌م یاده‌ش وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سازدان و ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراو جۆر و به‌ڕێوه‌بردنی رێوره‌سمی تایبه‌ت، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كاندا ئه‌و یاده به‌رز راده‌گیرێت.
له كۆتاییدا سوپاس و ده‌ستخۆشی وه‌زاره‌ت له‌كارمه‌ندان و خزمه‌تگوزارانی سه‌رجه‌م خانه‌كانی به‌ساڵاچووان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی به‌ساڵاچوانی ده‌كه‌ن و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
پیرۆزبێت رۆژی جیهانی به‌ساڵاچووان له‌سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووان
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
1/10/2012




