سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران برووسكه‌یه‌كى ماته‌مینى ئاراسته‌ى كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى لیوا نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د ده‌كات

به بۆنه‌ى كۆچى ناواده‌ى لیوا نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د كورده، سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران برووسكه‌یه‌كى ماته‌مینى ئاراسته‌ى كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌كات .
به ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى تێكۆشه‌رى كاك ئه‌حمه‌د كورده
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى لیوا نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د كورده‌مان پێگه‌یشت كه به هۆى كاره‌ساتێكى دڵته‌زێنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات گیانى له ده‌ست دا.
له‌ده‌ستدانى كادیرى شاره‌زا و كه‌سایه‌تیى كارامه‌ى كاكه نه‌به‌ز خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌یه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى حه‌فتاى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌ین و له خواى گه‌وره‌ش داواكارین ڕۆحى پاكى لیوا نه‌به‌ز و هاوڕێكانى به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات .
انا لله و انا الیه را‌جعون
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران




