په‌رڵه‌مانتارێكى سویدی:مێژوو هه‌رگیز ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له پاڵپشتیکردنی کوردانی ڕۆژئاوا له بیر ناکات

سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئه‌مڕۆ کوردانی ڕۆژئاوا ئیسماعیل کامیل ئه‌ندامی په‌رڵه‌مانی سوێد له‌سه‌ر پارتی گه‌لی لیبڕاڵ له لێدوانێک، ئاماژه‌ی به ڕۆڵی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان کرد له یه‌کخستنی ماڵی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان ، ئه‌مه‌ش به گووته‌ی ناوبراو شتێکی شاراوه نییه ، چونکه سه‌رۆکی کوردستان هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌وڵی یه‌کخستنی ماڵی کوردی داوه نه‌وه‌ك له ڕۆژئاوا ، به‌ڵکو له هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره‌یان سه‌رۆکی کوردستان توانی کارێك بکات و هه‌ر زوو هه‌ستی به مه‌ترسی کرد و تێکڕای لایه‌نه‌کانی کۆکرده‌وه‌و داوای یه‌کڕێزی لێکردن تا کوردانی ڕۆژائاوا بگه‌نه مافه‌کانیان و ئه‌مه‌ش بۆ مێژوو زۆر گرنگه و هه‌رگیز له‌یادی ناکات ،چونکه به‌هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی نه‌هێلدرا کارێکی نێگه‌تیڤ له نێوان لایه‌نه‌کانی کوردستانی سوریا بقه‌ومێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێت وابێت .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوردانی ڕۆژئاوا جگه له‌هه‌رێمی کوردستان که‌سی دیکه شك نابین بۆ پاڵپشتیکردنمان .
ده‌رباره‌ی دانیشتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ، ئیسماعیل کامیل گووتی :- ئه‌وه‌ی گۆبیستی ئاخفتنه‌کانی سه‌رۆکی کوردستان بووم ئه‌و کاته‌ی له‌گه‌ڵ شاندێکی په‌ڕله‌مانتارانی سویدی سه‌ردانی کوردستانم کرد و وته‌کانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی زۆر دڵخۆشی کردم و له‌هه‌ر بۆنه‌یه‌کدا ده‌یگووت هه‌ر شتێك له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی کورد بێت ئێمه له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی لێ ده‌که‌ین و به‌مه‌ش سه‌لماندی به‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سوونبول و هێمای خه‌باتی کورده له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان و جێگای شانازی ئێمه‌یه .
دواجاریش ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سوریا ناوبراو ئاماژه‌ی به خراپی ڕه‌وش و باروودۆخه‌که کرد و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژدا زیاتر به‌ره‌و ئاقارێکی نادیار و نیگه‌تیڤ هه‌نگاو ده‌نێت .
شیانی باسه‌ئیسماعیل کامیل ئه‌ندامی په‌رڵه‌مانی سویدی له سیمینارێک ده‌رباره‌ی پرسی کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له ئۆسلۆ به‌شداری کرد .




