به به‌شداریی سه‌رۆك بارزانی، كۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا له ئه‌نكه‌ره ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

ئه‌مڕۆ له ئه‌نكه‌ره به به‌شداری سه‌رۆك بارزانی، كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
سه‌ره‌تا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا تیشكی خسته سه‌ر مێژووی وڵاته‌كه‌ی و سوپاسی ئه‌رك و ماندوبوون و خه‌باتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له رابردوودا خزمه‌تی وڵاتیان كردووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پارتی رووداوه ناخۆشه‌كانه و خاوه‌نی سه‌دان ساڵ خه‌بات و تێكۆشانه و سلاوی تایبه‌تیشی بۆ هه‌ولێر و دهۆك نارد و گه‌نجانی وڵاته‌كه‌شی به نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی و ئه‌حمه‌دی خانانی دانا و دووپاتیشی كرده‌وه كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پارتی سه‌رجه‌م پێكهاته و شاره‌كانی توركیا ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پارته‌كه‌یان دژی ره‌گه‌زپه‌رستی و ناوچه گه‌ریه‌تی و دیینچیه‌تی ده‌وه‌ستێته‌وه . هه‌روه‌ها به‌راوردێكی ئه‌و ده‌نگانه‌شی كرد كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ساڵی دووهه‌زار و یه‌كه‌وه تا ئێستا له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی وڵات‌دا به‌ده‌ستی هێناوه.
گووتیشی پارته‌كه‌مان رووبه‌رووی هه‌موو كارێكی فاشیستی ده‌وه‌ستێته‌وه و كاریش بۆ عه‌داله‌ت و خۆش گوزه‌رانی هاووڵاتیان له داهاتوودا ده‌كات و ده‌بێت پارته‌كه‌مان ببێته پارتی هیوا و ئاواتی ته‌واوی گه‌لی توركیا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه پارته‌كه‌ی ده‌ست له كاروباری تایبه‌تی هیچ كه‌سێك وه‌رنادات و دووپاتیشی كرده‌وه كه جگه له خودا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه بوونی نیه .
گووتیشی پارته‌كه‌مان ئه‌و مافه‌ی بۆ ئافره‌تان گێراوه كه به سه‌رپۆشه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن بچن. جێگه‌ی باسه له كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی داد و گه‌شه‌پێدان دا نه‌وت وڵات بانگهێشت كراون و زیاتر له سه‌د سه‌رۆك و سه‌رۆك پارتی جیهانیش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
جێی باسه سه‌رۆك بارزانی به داوه‌تی فه‌رمی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئاماده‌یه و وتارێكیش پێشكه‌ش ده‌كات .




