ئه‌نان: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر شه‌ڕی عێراق ڕووی نه‌دایه؟

ئه‌مینداری پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كوفی ئه‌نان ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا تۆنی بلێر" تاكه كه‌سێك بوو ده‌یتوانی ڕێگه له جه‌نگی عێراق بگرێت.
به بۆنه‌ی ده‌رچونی كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی ده‌ستێوه‌ردانه‌كان-ژیانێك له جه‌نگ و ئاشتی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی تایمزـی به‌ریتانی ئه‌مینداری پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كوفی ئه‌نان چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێـت: سه‌رۆك ه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا تونی بلێر ده‌یتوانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاجورج بوش ڕازی بكات كه نه‌هێڵێـت جه‌نگی عیراق- ئه‌مه‌ریكا ساڵی 2003 هه‌ڵیبگیرسێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌ته‌ییه‌ی له نێوانیان هه‌بووه‌و هه‌روه‌ك به‌ریتانیاش تاكه وڵاتی زلهێزبووه كه پشتیوانی بوشـی كرد له‌و شه‌ڕه‌دا.
ئه‌نان كه سه‌رده‌می جه‌نگی عیراق- ئه‌مه‌ریكا ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو سه‌ره‌رای هه‌موو هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانی نه‌یتوانی ڕێگه له‌و جه‌نگه بگرێت. هه‌ر له‌وساڵه‌شدا خه‌ڵاتی نوبڵی بۆ ئاشتی به ده‌ستهێنا.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌مینداری پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت:زۆرجار له خۆمم پرسیوه چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر بلێر به‌وهه‌ڵوێسته‌ی بۆش ڕازینه‌بوایه ؟و پێی بگوتبایه خۆت كاری خۆت جێبه‌جی بكه... و من هاوكاریت ناكه‌م، ئه‌و كات هاوكێشه‌كان جۆرێكی دیكه ده‌بوون و جیهانی ئێستایش جیاوازتر ده‌بوو له ئێستا!




