زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و هێرشى تیرۆرستى شاره‌كانى باشوورى عێراقیان گرته‌وه و ده‌یان كه‌س شه‌هید و بریندار بوون

ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و هێرشى تیرۆرستى شاره‌كانى باشوورى عێراقیان گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س شه‌هید و بریندار بوون.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ به‌یانى له شارى به‌غدا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبرێژكراو له گه‌ره‌كى عامل له رۆژئاواى ئه‌و شاره‌دا، چوار كه‌س شه‌هید بوون و پینج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى دیكه‌ى بۆمبرێژكراو به هێزه‌كانى پۆلیسدا له ناوچه‌ى تارمیه له باكوورى شارى به‌غدا، چوار كه‌س شه‌هید بوون كه دووانیان پۆلیسن و هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌ر له شارى به‌غدا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له رێگه‌ى چه‌كى بێده‌نگه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى چاكسازى له وه‌زاره‌ى داد و شه‌هیدیان كرد .
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ى تاجى له باكوورى شارى به‌غدا و له گه‌ره‌كى عه‌دلیش، بۆمبێك و ئۆتۆمبێلێكى دیكه‌ى بۆمبرێژكراو ته‌قینه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى زیانى گیانیان لێبكه‌وێته‌وه.
له بازارێكى فرۆشتى سه‌وزه و میوه‌ش له شارى به‌عقوبه ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراو ته‌قیه‌وه و له‌ئاكامدا كه‌سێك شه‌هید بوو، چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌شارى كوتیش به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبرێژكراو به خاڵێكى پشكنیندا، 10 كه‌س شه‌هید و برینداربوون كه دوانیان ئه‌فسه‌رن و هه‌ر له‌و شاره هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان ئۆتۆمبێڵێكى بۆمب رێژكراو پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌شارى تكریتیش له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبرێژكراو و به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیله‌كه، شاره‌زایه‌كى پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمب شه‌هید بوو.
له شارى موسلیش له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به كاروانێكى هێزه‌كانى پۆلیسدا، پۆلیسێك برینداربوو و هه‌روه‌ها سه‌رۆكى دادگاى سه‌ربازى ئه‌و شاره‌ش له هه‌وڵێكى كوشتن رزگارى بوو، دواى ئه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به كاروانى ئۆتۆمبێڵه‌كانیدا ته‌قیه‌وه.
پارێزگارى دیوانیه‌ش له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منیه‌كانى شاره‌كه‌ی توانیویانه دوو خۆكوژ ده‌ستگیر بكه‌ن كه دوو ئۆتۆمبیلى بۆمبرێژكراویان لێده‌خوورى و هه‌وڵیان ده‌دا بچنه ناوه‌راستى شاره‌كه و بیانته‌قێننه‌وه.




