تارق هاشمى له دیزاینى تازه‌ى ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى كۆماردا نییه
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق به دیزاینێكى نوێ ده‌كه‌وێته كار، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ى پێشتر تایبه‌ت بوو به تارق هاشمى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراق له دیزاینه نوێیه‌كه‌دا لادراوه.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، دوێنێ به دیزانێكى نوێ كه‌وتووه‌ته‌وه كار به‌شی تایبه‌ت به "تارق هاشمی" جێگری سه‌رۆك كۆمار لابراوه كه له لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له "تیرۆر" داواكراوه‌و ئێستا له توركیایه.
له‌و دیزاینه نوێیه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ته‌نیا دوو به‌شی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی و نووسینگه‌ی "خوزێر خوزاعی" جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌بیندرێن و به‌شی تایبه‌ت به "تارق هاشمی" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار كه له دیزاینی پێشوودا هه‌بوو، لادراوه.
لابردنی به‌شی "تارق هاشمی" له سایتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌هێز كردوه كه له ماوه‌ی رابردوودا بڵاوببوونه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی مه‌حاڵه جارێكی دیكه "هاشمی" بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی. به‌هۆى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵى.
ئەمەو لە رونكردنەوەیەكدا ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق رایگەیاند: هۆكاری لابردنەكە تەنها هۆكارێكی تەكنیكیە و هیچ پەیوەندی بەلایەنی سیاسیەوە نیە.




