ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی هەولێر دەكاتەوە

دەستەی جێبەجێكاری ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە كۆبوونەوەی دوێنێیدا جەختی لە گرنگی و بایەخی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی هەولێر لە كاتی بڕیارلێدراوی خۆیدا كردەوە و دووپاتیشی لە بەشداریی كورد لە شۆڕشی سووریا و پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی ناوچەكە كردەوە.
لە بەیاننامەیەكیاندا كە دوای كۆبوونەوەی دوێنێ شەممەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا بڵاو كرایەوە، هاوكات جەخت لە پێویستیی پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و پێوەندیكردن بە كۆی پێكهاتە نیشتیمانییەكان لەپێناو بەرفراوانكردنی كاری دەستەی نیشتیمانی و پاراستنی ئاساییشی كۆمەڵایەتیدا.
بەپێی ئەبیاننامەكە، بڕیار درا كە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر و ئامادەكاری بكرێت بۆ بەستنی كۆنگرەی نیشتیمانی لە كاتی خۆیدا كە پێشتر وادەی بۆ دانراوە.




