سبەی یه‌كه‌م كاروانى حاجیانى كوردستان به‌ڕێده‌كه‌وێت

بڕیاره دووشه‌ممه یه‌كه‌م كاروانى حاجیان له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ مه‌ككه به‌ڕێ بكه‌وێت كه ئه‌وانیش ژماره‌یان 450 كه‌سه.
بارزان ساڵح، وته‌بێژی‌وه‌زاره‌تی‌ئه‌وقاف‌و كاروباری‌ئایینی حكومه‌تی‌هه‌رێمى كوردستان به رووداوى راگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى له خشته‌ى گه‌شتى فرۆكه‌وانى نه‌كرێت دووشه‌ممه 1/10/2012 یه‌كه‌م كاروانى حاجیان له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌وێت كه ژماره‌یان 450 كه‌سه، دواتریش كاروانى حاجیان رۆژێك له هه‌ولێر‌و رۆژێك له سلێمانى ده‌روات‌و ده‌بێت له ماوه‌ى 12 رۆژ گشت حاجیان بگه‌نه سعودیه، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى‌و گۆڕینى خشته‌ى فڕۆكه‌وانى‌و وه‌رگرتنى حاجیان له‌لایه‌ن سعودیه‌وه دروست نه‌بێت".
بڕیاره ئه‌مساڵ 4 هه‌زار‌و 650 كه‌س له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بچنه سعودیه‌و فه‌ریزه‌ى حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن، له‌و ژماریه‌ش 55%ى پیاون‌و 45%یش ئافره‌ت.
بارزان ساڵح گوتى " لیژنه‌یه‌ك كه له په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف پێكهاتبوو چوونه سعودیه بۆ دابینكردنى شوێنى حاجیان‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان، كه ده‌ڵێن شوێنى ئه‌مساڵیان باشتره".
كێشه‌ى فرۆكه ساڵانه بۆ حاجیانى كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه له‌مباره‌وه‌ش وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف گوتى "ئه‌و كێشه په‌یوه‌ندى به ده‌سته‌ى حه‌ج‌و عومره‌ى عێراقییه‌وه هه‌یه، چونكه ئێمه وڵاتى سه‌ربه‌خۆ نین ده‌بێت ئه‌وان به كاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى حاجیانى كوردستان هه‌ڵبستن".




