ده‌مه‌لۆجى : مالكى له چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه سیاسییه‌كاندا سیاسه‌تى كات دواخستن پێڕه‌و ده‌كات

مه‌یسوون ده‌مه‌لوجى گوته‌بێژ به ناوى لیستی عیراقییه‌وه دووپاتی كرده‌وه كه هاوپه‌یمانه‌كانى نوورى مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ناو هاوپه‌یانی نیشتمانى هه‌ڵویستى پێچه‌وانه‌ى ئه‌ویان له باره‌ى به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه.
ده‌مه‌ولوجى له لێدوانێكدا روونی كرده‌وه كه مالكى له چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه سیاسییه‌كاندا سیاسه‌تى كات دواخستن پێڕه‌و ده‌كات له‌وانه‌ش پێدانی مۆڵه‌تى 100رۆژ به حكوومه‌ت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش دا كه هه‌موو ئه‌و ته‌نگژانه ده‌ستكردن و هه‌ر پێویست ناكه‌ن و چاره‌سه‌ركردنیان ئاسانه، ده‌مه‌لۆجى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه چه‌ند فراكسیۆنێك له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا هه‌ڵویستێكى پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵویستی سه‌رۆك وه‌زیرانیان له باره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه و روونیشى كرده‌وه كه ئیئتلافى نیشتمانى له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانى هه‌ڵوێستێكى روونترى له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تى یاسا له‌باره‌ى یاساى ژێرخانه‌وه هه‌یه.




