پێکهێنانی هێزی دیجله ناده‌ستوورییه

ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی ماده‌ی140 ده‌ڵێت، "نوری مالکی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاق به‌پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه له پارێزگاکان هێز پێک‌بێنێت.
"مه‌حما خه‌لیل" ئه‌ندامی لێژنه‌ی ماده‌ی140 به په‌یامنێری راگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یونامی کۆبووینه‌وه، بڕیاردرا سبه‌ی لێژنه‌ی ماده‌ی140 دانیشتنی خۆی به‌ڕێوه ببات، له دانیشتنی پێشوو، سه‌رۆک و جێگری لێژنه‌که دیاری کرا و ماوه بڕیارده‌ری بۆ ده‌ستنیشان بکرێت. هه‌روه‌ها داوای لێژنه‌ی جێ‌به‌جێ کار له حکومه‌ت ده‌که‌ین.
مه‌حما خه‌لیل گوتی: هه‌روه‌ها باس له هێزی دیجله‌ش ده‌کرێت، چونکه ئه‌مه شتێکی نایاساییه و به‌پێی ماده‌ی108 حکومه‌ت ته‌نیا ده‌توانێت هێزی گشتی پێک‌بێنێت بۆ پاراستنی سنووره‌کانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه له پارێزگاکان هێز پێک‌بێنێت و ئه‌مه به‌پێی ده‌ستوور له ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکان دایه.
خه‌لیل جه‌ختی کرده‌وه: ئامانجی نوری مالکی له‌م کاره‌ی ته‌نیا دژایه‌تی کردنی کورده.




