ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق 26ه‌مین دانیشتنی خۆى بۆ رۆژى دووشه‌ممه دواخست

له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له لێدوانێكدا روونی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانی 26ه‌مین دانیشتنی خۆى بۆ رۆژى دووشه‌ممه دواخست پاش ئه‌وه‌ى له دانیشتنه‌كه‌دا حه‌وت پرۆژه یاسا خوێنرانه‌وه له‌وانه پرۆژه یاساى ئازادى راده‌ربڕین و كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانى ئاشتیانه،
جگه له خوێندنه‌وه‌ى پرۆژه یاساى به ئه‌ندامبوونی عیراق له رێككه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ركوتكردنى هێرشه تیرۆریسته‌كان كه به بۆمب ده‌كرێن و پرۆژه یاساى په‌سه‌ندكردنى دوو په‌یام و دوو یاداشتنامه‌ى ئاڵوگۆڕكراوو ره‌شنووسى تاوتوێ كردنه‌كانى له‌مه‌ڕ قه‌ردى ژاپۆن كه رۆژى 20ی ئایارى ئه‌م ساڵ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پاڵاوتگه‌ى یه‌كه‌مى به‌سره‌و كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌ره‌پێدانى تۆڕه‌كانى گه‌یاندن له شاره سه‌ره‌كیه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پاڵاوتگه‌ى بێجى مۆركراوه.
جگه له‌وه‌یش پرۆژه یاساى دووه‌مین هه‌مواركردنى یاساى باجی گومركی ژماره 22ی ساڵى 2010 خوێنرایه‌وه.




