له‌باره‌ی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت غاز ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قۆڵی5 ئه‌نجامده‌درێت

به به‌شداری ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ئه‌مڕۆ له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 5 قۆڵی ئه‌نجام ده‌دربَت له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی ره‌شنووسێكی یاسای نه‌وت غاز.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 5 قۆڵی له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی ره‌شنووسێكی تایبه‌ت به یاسای نه‌وت و غاز ئه‌نجام ده‌درێت.
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به "گرنگ" داناوه بۆ گه‌یشتن به یاسایه‌كی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی نه‌وت و غاز كه په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و ئه‌و پارێزگایانه رێكده‌خات كه وابه‌سته‌ی هه‌رێمه‌كان نین.
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه پێكهاتوون له سه‌فائه‌دین سافی، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانی، عه‌دنان جه‌نابی، سه‌رۆكی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز نوێنه‌ری عێراقییه، فه‌رهاد ئه‌تروشی، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی كوردستانی، له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و د.ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.




