یه‌كێتی ئه‌وروپا: له‌سێداره‌كانی هاشمی كاردانه‌وه‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه

یه‌كێتی وڵاتانی ئه‌وروپا، بڕیاری له سێداره‌دانی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار، به مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات.
ستروان ستیڤنسن سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی وڵاتانی ئه‌وروپاو عێراق، له میانی سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشتنێكی یه‌كێتییه‌كه كه تێیدا وه‌فدێكی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری كردبوو، وتی: نیگه‌رانه له دوایین پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كه پێشتر‌و به دڵسۆز‌و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ناسرابوو، به‌ڵام له‌ناكاو تۆمه‌تبار كرا به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی و دواتر ناچار بوو خاكی عێراق جێبهێڵێت، بۆیه بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌شێوه‌یه‌كی غیابی، نامه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و ره‌نگه كاردانه‌وه‌ی خراپی لێبكه‌وێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، له دانیشتنه‌كه‌ی یه‌كێتی وڵاتانی ئه‌وروپا، باس له دوایین پێشهاته سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.




