٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مه‌حموود عوسمان: ڕاست نییە ئەگەر بگوترێت نوێنەرانی کورد بایەخیان بەمەسەلە نەتەوەییەکان نەداوە

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمانتارێکی کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: نوێنەرانی کورد لەبەغدا بایەخیان بە مەسەلە نەتەوەییەکان داوە کە بریتین لە سێ شت، هۆکاری ئەوەی ڕێکەوتنی نەوتیش کراوە بۆئەوەی دەگەڕێنێتەوە کە پرسێکی هەنووکەییەوە و کۆمپانیای نەوت لەهەرێمی کوردستان کاری نەوت دەکەن.

چاودێری سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق"مەحمود عوسمان"بە پەیامنێری ڕاگەیاندوه‌ : ڕاست نییە ئەگەر بگوترێت بایەخ  بە مادەی سەدو چلە نه‌دراوە، چونکە سێ شت بۆ ئێمە گرنگرن، ئەوانیش بریتین لە ماددەی سەدو چل كە سنوری هەرێمی كوردستان دیاری دەكات. دووەمیش بریتییە لەنەوت و گاز و ئابووری هەرێمە و سێیەمیش پرسی پێشمەرگەیە كەهێزێكە بەرگری لەهەرێمی كوردستان دەكات. بۆیە ڕاست نییە ئەگەر بگوترێت بایەخ بەو سێ مەسەلەیە نەدراوە. ڕەنگە لەهەموویان كەمتەرخەمی هەبوو بێت بەڵام بایەخیان پێ دراوە .

سەبارەت بەوەی دەگووترێت ئەولەویەت بە پرسی نەوت دراوە، مەحمود عوسمان، گوتی: پرسی نەوت، بابەتێكی هەنووكەییە و دەبێت ئێستا چارەسەر بكرێت چونكە كۆمپانیای نەوت لەهەرێمی كوردستان هەیە، بۆیە زیاتر لەپێشەوەیە .

هەواڵی پەیوەندیدار