٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاتنی پەنابەرانی سووریا بۆ هه‌رێم بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەڵێت كە هەرێمی كوردستان سەرجەم كارئاسانییەكی لە بواری وەرگرتنی پەنابەرانی سووریا و هاوكاریكردنیاندا، پێشكەش كردووە.

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە د. دینار زێباری ڕایگەیاند: "ژمارەی پەنابەرەكانی سووریا لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 28 هەزار پەنابەرە و نزیكەی 20 هەزار لەو پەنابەرانە، لە كامپی دۆمیز لە شاری دهۆك نیشتەجێن."

زێباری ڕوونیشی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئاسانییەكی لە بواری وەرگرتنی پەنابەران و هاوكاریكردنیان پێشكەش كردووە و هیوای خواست ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان چالاكییەكانیان زیاتر بكەن بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ پەنابەران.

هەواڵی پەیوەندیدار