نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆژنامه‌ی (ستار)ی توركی: ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان هه‌نگاوێكی گرنگه

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كرد بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK.
نێچیرڤان بارزانی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌ردوولا هان ده‌دات بۆ گفتوگۆی ئاشتیانه و چاره‌سه‌ری سیاسیانه له توركیا، له وه‌ڵامی دوو پرسیاری ڕۆژنامه‌ی (ستار)ی توركیدا، چه‌ند خاڵێكی گرنگی پێشنیاز كردوون بۆ حكوومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK بۆ نه‌مانی توندوتیژی و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری.ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیار و وه‌ڵامه‌كانه:
پرسیار: ئایا هه‌ولێر هیچ ڕۆڵێكی هه‌بوو له دانیشتنه‌كانی ئۆسلۆدا؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه ئاگاداری گفتوگۆ و دانیشتنه‌كان بووین و هه‌میشه پشتیوانی گفتوگۆمان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. له‌پێناو چاره‌سه‌ری و ڕاگرتنی خوێنڕژان له توركیا، هه‌موو پشتیوانییه‌كمان كرد. هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئێمه پێشوازی له لێدوانه‌كانی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی دوایی سه‌رۆك وه‌زیر ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان. كورد چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه كه ئاشتی دروست ده‌كه‌ن، گه‌لی توركیش به هه‌مان شێوه، كورد و تورك ده‌بێ خۆشه‌ویستییان له نێواندا زیاتر ببێ، نه‌ك خوێنڕشتن. قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كه‌شێكی له‌بار بۆ ڕاگرتنی خوێنڕژان و كاولكاری دروست ده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوانی گه‌لی كوردیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نیا چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه و سیاسیانه‌ی كێشه‌ی كورده. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێمان وایه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌توانن زه‌مینه‌سازییه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ دروستبوونی ئاشتی بكه‌ن ئه‌وانه‌ن: چه‌كدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ئه‌نجامی گفتوگۆكاندا، ڕاگرتنی هه‌موو هێرشێكی گه‌ریلا و سوپای توركیا دژی یه‌كتر، ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر چالاكڤانانی مه‌ده‌نی كه به پێی یاسا مه‌ده‌نییه‌كان كار ده‌كه‌ن له ناوخۆی توركیادا، باشكردنی بارودۆخی ژیانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا، ڕاگرتنی كه‌مپینه سیاسییه‌كانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP له دژی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و هه‌زاران گیراوه‌ی له سه‌ر دۆسیه‌ی KCK گیراون و داواكراون.
پرسیار: ئه‌گه‌ر گفتوگۆ و دانیشتنی نوێ بكرێن، هه‌ولێر هیچ ڕۆڵی ده‌بێ؟
نێچیرڤان بارزانی: بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو ڕۆڵگێڕانێك، هه‌رچییه‌ك بكه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه له ڕووی برایه‌تی و دراوسێیه‌تییه‌وه ئاماده‌ین بیكه‌ین. ئێمه پێمان وایه ئه‌و كێشه‌یه كێشه‌یه‌كی سیاسییه نه‌ك كێشه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی، بۆیه‌ش ته‌نیا به ڕێگه‌چاره‌ی سیاسیانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌و هێرشانه‌ی ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان PKK ئه‌نجامی ده‌دات و هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشه زه‌مینیانه‌ی سوپای توركیا له ناوخۆی توركیادا ده‌یانكات و هێرشه ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان هیچ سوودێكیان نابێ بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كه، به‌ڵكو زیان به‌و پێشكه‌وتنانه‌ش ده‌گه‌یه‌نن كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له ئه‌نجامی دیالۆگ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و PKKدا به ده‌ست هاتبوون . گه‌لی كورد له توركیا ئه‌مڕۆ وه‌ك گه‌لی توركیا حه‌ز ده‌كات كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه كۆتاییان پێ بێت. كورد و تورك له توركیادا به شێوه‌یه‌كی زۆر تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بوونه، كار و ژیانیان پێكه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی ئاشتیانه هه‌بێ و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌دا له نێوان كورد و توركدا هه‌یه له توركیا، له ده‌ستووری تازه‌ی توركیادا له سه‌ر بنچینه‌ی داننان به یه‌كتر و مافه‌كانی یه‌كتر ڕه‌نگ بداته‌وه، كێشه‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی گه‌وره بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و هه‌ردوو گه‌لی كورد و تورك و هه‌موو لایه‌ك. هیوادارین ئه‌و كۆنگره تازه‌یه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش ڕێگا بكاته‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ داننانی ته‌واو به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كورد، هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو توندوتیژییه‌ك به دیالۆگ.




