كه‌مال كه‌ركوكی: لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالكی وازی لێنه‌هێنراوه‌و كاڵیش نه‌بۆته‌وه

سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی رادیۆ نه‌وادا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه : لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه هه‌تا ئیستا وازی لێنه‌هێنراوه‌و كاڵیش نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام هه‌موو شتێكیش وه‌ختی خۆی هه‌یه.
ناوبراو وتیشی، ئه‌گه‌ر نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌ڵێن و كاره‌كانی جێبه‌جێ كرد و كاری به بڕگه و بابه‌ته‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كه پێی بووه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیری عێراق كرد ئه‌وا ئه‌وكاته كه‌س ڕقی له ته‌نها كه‌سێك نابێته‌وه.
كه‌ركوكی ئه‌وه‌شی‌خسته‌ڕووكه، ئه‌گه‌ر نوری مالكی په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتننامه‌كان ئه‌و كات ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ نه‌بێت و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت.




