عێراقییه : ته‌نگژه‌ى سیاسى كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌سه‌ندنه‌كردنى پڕۆژه‌ى گرنگ هه‌یه

ڕه‌عد ده‌هله‌كى ئەندامی لیستی عێراقیە له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا به ئاژانسى ئه‌خباریه‌ى ڕاگه‌یاند: به‌رده‌وامى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات په‌سه‌ندكردنى چه‌ندین پڕۆژه یاساى په‌ك خستووه.
گووتیشى چه‌ندین پرۆژه یاسا له ڕووى پیشه‌یى یاسایه‌وه ته‌واو كراون به‌ڵام تا ئێستا ڕێككه‌وتنى سیاسى بۆ پڕۆژه یاساكان ئه‌نجام نه‌دراوه و له‌وانه‌ش یاساى لێبوردنى گشتى و دادگاى ئیتیحادى و یاساى پارته‌كان.
ئه‌ندامه‌كه‌ى عێراقییه ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه پێویسته كارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بریتی بێت له بڕیاردان له پڕۆژه یاساى گرنگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نه‌ك خزمه‌تكردنى پارت و لایه‌نه‌كان.




