ئه‌مه‌ریكا: سوریا چه‌كه كیمیاویه‌كانی بۆ شوێنێكی ئارامتر گوستۆته‌وه

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند, حكومه‌تی سوریا چه‌كی كیمیاوی تایبه‌ت به خۆی بۆ چه‌ند شوێنێكی ئارام گواستۆته‌وه, هه‌روه‌ها به‌پێی زانیاریه‌كانمان شوێنه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و چه‌كانه ئارامن.
له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا, لیۆن بانیتا رایگه‌یاند: به‌پێی زانیاریمان حكومه‌تی سوریا هه‌ندێك له چه‌كه كیمیاوییه‌كانی بۆ چه‌ند شوێنێكی ئارام گواستۆته‌وه, به‌ڵام شوێنه سه‌ره‌ركیه‌كانی ئه‌و چه‌كانه له ئێستادا ئارامن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و چه‌كانه كه‌وتۆته ده‌ست چه‌كداران, بانیتا وتی: زانیاری له‌و شێوه‌یه له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی كه‌وتبێت و چه‌ندی ده‌ستكه‌وتووه, له‌ئارادا نییه.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆری چه‌كی كیمیاوی له‌سوریا كه بۆ ساڵانی حه‌فتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه, به گه‌وره‌ترین چه‌كی كیمیاوی خه‌زنكراو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست داده‌نرێت, له مانگی ته‌مموزی رابردوو حكومه‌تی سوریا بۆ یه‌كه‌مجار دانی نا به هه‌بوونی چه‌كی كیمیاوی, هه‌ره‌شه‌ی به‌كارهێنانی كرد ئه‌گه‌ر زه‌بری سه‌ربازی له دژی به‌كاربهێنرێت.




