رونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه له‌باره‌ى دامه‌زراندنی ده‌رچووانى گه‌رمیان

دوای ئه‌وه‌ى له هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه، گوایه دامه‌زراندنی 239 ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی سنووری ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راگیراوه، ده‌مانه‌وێت به هه‌موولایه‌كی رابگه‌یه‌نین ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی دروستی نیه، دامه‌زراندنی ئه‌و ژماره‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ى ته‌واوكاری "ته‌كمیلی" ده‌بێت كه تائێستا په‌سند نه‌كراوه، هه‌ر كاتێك ئه‌و بودجه‌یه په‌سندكرا ئه‌و ده‌رچووه به‌ڕێزانه به‌بێ كێشه داده‌مه‌زرێن.
بۆیه راگرتنی دامه‌زراندنی ئه‌و ژماره‌یه نه له دوور و نه له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نیه، بۆ ئاگاداری و به‌رچاو ڕوونی هه‌موولایه‌ك ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌مان به پێویستزانی، وێڕای رێزی بێ پایانمان.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
هه‌ینی 28/9/2012




