شه‌هرستانی جارێكی دیكه په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه

كۆمپانی شێل ده‌ڵێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كوردستان ناكه‌ین سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی پێدانی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، به‌ڵام حوسێن شه‌هرستانی، جارێكی دیكه هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به نایاسایی وه‌سف ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ش له كۆمپانیاكان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی حوسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه شه‌هرستانی له‌گه‌ڵ هانز نایكامپ، سه‌رۆكی كۆمپانیای شێل كۆبووته‌وه و باسیان له وهه‌واڵانه كردووه كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كۆمپانیای شێل به‌نیازه گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئیمزابكات.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه هانز نایكامپ، سه‌رۆكی كۆمپانیای شێل به حوسێن شه‌هرستانی راگه‌یاندووه "كه ئه‌وان هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه له‌باره‌ی كاركردن له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه "كه ئه‌و زانیاریانه له‌وباره‌وه باس ده‌كرێن ورد نیین و له ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای شێله و ئه‌وان به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزا ناكه‌ن.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆكراوه "حوسێن شه‌هرستانی، جارێكی دیكه رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌و گرێبه‌ستانه ره‌تده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان ئیمزای كردووه.هه‌روه‌ها شه‌هرستانی به گوته‌ی خۆی رایگه‌یاندووه "ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نا یاسایین و رێوشوێن له دژی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه ده‌گرینه‌به‌ر كه ئه‌و گرێبه‌ستانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.




