UN پشتگیری له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كات

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كات و ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی لیژنه‌ی ماده‌ی 140ی په‌رله‌مانی عێراق عه‌بدولموحسین سه‌عدون، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ماساكی واتانابی، راوێژكاری كاروباری سیاسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یونامی كۆبووه‌ته‌وه.
ماساكی واتانابی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌یی یونامی ده‌ربڕی بۆ پاڵپشتییكردن و راوێژكردن له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 تاوه‌كو لایه‌نه ده‌گه‌نه چاره‌سه‌رێك كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری رازی ده‌بن .
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دان به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان و پاڵپشتی كردنی هه‌موولایه‌نه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 .




