پرۆژهكهی مالیكی بۆ یاسای ژێرخانی ئابووری پهسهندی هیچ لایهك نییه

له دانیشتنی ئهمڕۆی ئهنجوومهنی نوێنهراندا و له بڕگهی تایبهت به دهنگدان لهسهر ئهو پرۆژهیهی كه سهرۆكوهزیرانی عێراق بۆ یاسای ژێرخانی ئابووری ئامادهی كردبوو، فراكسیۆنهكانی هاوپهیمانی كوردستانی و گۆڕان و ئهلعێراقییه له دانیشتنهكه كشانهوه.
هاوكات پێشتریش گوتەبێژی ئیئتیلافی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق موئەیەد تەییب بە رۆژنامەی “هەولێر”ـی گوتبوو كە پڕۆژەیاسای ژێرخان كە سەرۆكوەزیرانی عێراق هێنایە پەرلەمان، كەموكوڕیی زۆری تێدایە و هەموو لایەنەكانی دیكەی عێراق تێبینییان لەسەری هەیە.
تەییب ئەوەیشی روون كردەوە كە ئەوان وەكوو ئیئتیلافی فڕاكسیۆنە كوردستانیەكان تێبینیی خۆیان داوەتە حكوومەتی هەرێم و ئەوانیش چەندین تێبینیی دیكەیان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە هەبووە، بۆیە ئەگەر گۆڕانكاریی تێدا نەكرێت و بەو شێوەیە بێت، ئەوا ئەوان دەنگی لەسەر نادەن، وەك چۆن زۆربەی كوتلەكانی دیكەی پەرلەمان دەنگی بۆ نادەن.
بە گوتەی موئەیەد تەییب ئەو پڕۆژەیەیش وەكوو زۆربەی پڕۆژەكانی دیكە دەبێت بە شێوەیەكی تەوافوقی لە پەرلەمان دەردەچێت و پێویستە هاودەنگیی هەموو لایەنەكانی دیكەی لەسەر بێت.
جێگهی باسه بە پێی ئەم پڕۆژەیاسایە، حكوومەتی عێراق گرێبەستێك بایی 36 ملیار و 500 ملیۆن دینار دەكات تا كۆمەڵە پڕۆژەیەكی بە قەرز بۆ جێبەجێ بكەن.
ئەو پڕۆژانەیشی لە ڕەشنووسی یاسای ژێرخانی ئابووریدا هاتوون، بایی 36 ملیار و 500 ملیۆن دینارن.
13 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژە سیادییەكانە كە بۆ بوارەكانی گواستنەوە و ڕێگەوبان و سنوورەكان تەرخان كراوە و هیچی بەر هەرێم ناكەوێت.
23 ملیاری بۆ پڕۆژەكانی ئاو، تەندروستی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و كشتوكاڵ و ئاودێری و دروستكردنی خانوو بۆ هەژاران داندراوە كە تەنیا 3.91 ملیاری بەر هەرێم دەكەوێت و هەرێم دەبێت دووقاتی بداتەوە.




