پرۆژه‌ى یاساى لێبوردنى گشتیى داواخرا

له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، ئه‌ندامى نۆیه‌مى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیارى كرا و ده‌نگدانیش له‌سه‌ر پرۆژه یاساى لێبوردنى گشتى و خوێندنه‌وه‌ى یاساى ژێرخانى ئابوورى بۆ كاتێكى دیكه دواخرا.
له‌وباره‌یه‌وه موئه‌یه‌د ته‌ییب گووته‌بێژى هاوپه‌یمانى كوردستانى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له په‌یوه‌ندیه‌كى تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه له دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، به زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌ندامى نۆیه‌مى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیارى كرا و ئه‌و پۆسته‌ش به پێكهاته‌ى توركمانى درا و (گوڵشان كه‌مال عه‌لی) كه دانیشتووى شارى كه‌ركووكه، ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.
موئه‌ید ته‌یب ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى لیبۆردنى گشتى كه له‌لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه پشتگیرى ده‌كرێت بۆ كاتێكى دیكه دواخرا.
سه‌باره‌ت به یاساى ژێرخانى ئابووریشه‌وه كه له‌لایه‌ن لیستى ده‌وڵه‌تى یاساوه پشتگیرى ده‌كرێت، گووته‌بێژى هاوپه‌یمانیى كوردستانى گووتى گفتوگۆكانى په‌یوه‌ست به‌و پرۆژه یاسایه به‌رده‌وام بوو و دواتر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ش دواخرا .
له‌باره‌ى هه‌ڵویستى هاوپه‌یمانى كوردستانیش سه‌باره‌ت به پرۆژه یاساكه، موئه‌ید ته‌یب گووتى ئێمه تێبینیمان له‌باره‌ى ره‌شنووسى ئێستاى پرۆژه یاساى ژێرخانى ئابوورى هه‌یه ، دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستكارى ناوه‌رۆكى پرۆژه یاساكه نه‌كرێت و تێببینى و خاڵه‌كانى هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌به‌رچاو نه‌گیرێَت، ئه‌وا ده‌نگ به پرۆژه یاساى ژێر خانى ئابوورى نادات . ئاشكراشى كرد كه لیستى عێراقیه‌ش ده‌نگ به ره‌شنووسى ئێستاى پرۆژه یاساى ژێرخانى ئابوورى نادات.




