نێچیرڤان بارزانى به‌رده‌ڕه‌ش به سه‌ر ده‌كاته‌وه و بڕیار له سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌دات

له دوایین ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ پارێزگاى دهۆك، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئه‌یلوولى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شى كرد و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌رپرسانى ده‌زگا كارگێڕییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه، له پێدوایستى و كه‌موكوڕى و داواكاریى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ى كۆڵییه‌وه. هه‌روه‌ها بڕیارى له سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى دا، وه‌ك دروستكردنى نه‌خۆشخانه و پرۆژه‌ى ئاو و ڕێگه‌وبان و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى دیكه‌ش.
سه‌ره‌تا له دیدارێكدا قایمقامى به‌رده‌ڕه‌ش پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى قه‌زاكه و ناحیه و گونده‌كانى و كه‌موكوڕى و پێداویستییه‌كانى قه‌زا و سنووره‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد و دیارترین كێشه و گرفته‌كانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش و سنوورى ناوچه‌كه‌ى خسته ڕوو. هه‌روه‌ها ڕاپۆتێكى ئاماده‌كراوى ده‌رباره‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى كه پێویستیى هه‌نووكه‌یى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ن خوێنده‌وه و به تایبه‌تى ئاماژه‌ى به‌و گوند و ئاواییانه كرد كه ده‌كه‌ونه سنوورى مادده‌ى (140) و به‌رچاوترینیان كێشه‌كانى كه‌میى خزمه‌تگوزارى و كاره‌با و پرۆژه‌كانى ئاون و به هۆى ئه‌وه‌ى له ڕووى كارگێڕى و یاساییه‌وه ناكه‌ونه سنوورى كارگێڕیى هه‌رێمى كوردستان، نه‌توانراوه وه‌كوو پێویست خزمه‌تگوزارى و پرۆژه‌یان بۆ پێشكه‌ش بكرێت.
قایمقامى به‌رده‌ڕه‌ش هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك داواكارى و پێداویستیى ناوچه‌كه‌ى به‌ره‌وڕووى سه‌رۆك وه‌زیران كرده‌وه، وه‌ك نه‌بوونى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجێنسى، پرۆژه‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆكان، كێشه و گرفتى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، كه‌میى میلاكاتى په‌روه‌رده، ڕێگه‌وبان و چه‌ندین پێداویستیى دیكه‌ش.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى له سه‌ر پڕۆژه‌كان دا، داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه نابێ فراونبوونى سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به ڕووى ده‌شتاییدا بچێت و زه‌ویى كشتو‌كاڵى بكرێته بینا و شوێنى نیشته‌جێبوون، به‌ڵكوو ده‌بێ فراوانبوو‌نى شاره‌كه به‌ره‌و به‌رزایى و زوورگه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌رده‌ڕه‌ش بچێت و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى ناوچه‌كه كه زۆر به سوود و فه‌ڕن، بۆ كشتوكاڵ به كار بهێنرێن.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى "به هیچ شێویه‌ك نابێ بیرى ئیرتیوازى بمێنێ و بۆ دابینكردنى ئاو ده‌بێ پشت به پرۆژه‌ى ئاو ببه‌سترێت و سه‌رچاوه‌ى ئاو بدۆزرێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش داواى كرد كار له سه‌ر پرۆژه‌ى ئاو بكرێت و پلان و دیزاینى بۆ بكرێت، تا حكوومه‌ت ئه‌نجامى بدات و كێشه‌ى كه‌مئاوى له قه‌زاكه چاره‌سه‌ر بكرێت و حكوومه‌ت پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات.
دواتر سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراواندا له‌گه‌ڵ چین وتوێژه‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، به درێژى گوێى بۆ داوا و تێبنى و پێداویستییه‌كان ڕادێرا و گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له نێوان ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه و سه‌رۆك وه‌زیراندا به ڕێوه چوو.
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن له ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه نیه كه حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ، چونكه حكوومه‌ت چاوى له پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى زیاتره له‌ناوچه‌كه و كاریش بۆ ئه‌مه ده‌كات. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه "خه‌ڵكى ناوچه‌كه خاوه‌ن خه‌بات و ماندووبوون و شه‌هید و به‌خودانن، بۆیه شایانى هه‌ر كار و خزمه‌تێكن، به دڵنیاییه‌وه؛ حكوومه‌ت له خزمه‌تكردنى ناوچه‌كه و دانیشتوانى سووره‌كه هیچ درێغى ناكات".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى" گه‌لى كوردستان دواى ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشان و شه‌هید و ئه‌نفاله، شایانى ڕه‌وشێكى باشتر و پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزاریى زیاتره له هه‌موو بواره‌كاندا. ئه‌م ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كى كۆنه و یه‌كێك له كۆنترین ناحییه‌كان بووه له سه‌ر ئاستى عیراق، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانى عیراق هه‌میشه پشتگوێ‌یان خستووه، ئێستا ئه‌ركى حكوومه‌ته كه خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به‌م ناوچه‌یه بكات".
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌شى به‌وه دا كه ئاوه‌دانكردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كى ئاسان نیه و گوتى: "وڵاتێكى وێرانكراو كه ساڵه‌هاى ساڵ له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانى عیراقه‌وه وێران كراوه، به شه‌و ڕۆژێك ئاوه‌دان ناكرێته‌وه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رنامه‌ى فراوانى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه و كارى له سه‌ر ده‌كات". ده‌رباره‌ى ئاویش، سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه "ده‌بێ ئاوى ژێرزه‌وى كه سامانێكى نیشتمانى یه بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو بپارێزین و ده‌بێ سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى ئاو بدۆزینه‌وه و وه‌كوو ئه‌وله‌ویه‌ت حكوومه‌ت به چه‌ند قۆناغێك پرۆژه‌ى ئاو له ناوچه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات".
نێچیرڤان بارزانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ى دڵنیا كرده‌وه كه حكوومه‌ت ئاگاى له كه‌موكوڕى و مه‌غدوورییه‌تى ناوچه‌كه هه‌یه و دڵنیایان ده‌كاته‌وه كه گرنگییه‌كى تایبه‌ت به ناوچه‌كه ده‌دات و ئه‌و پرۆژانه‌ى كه پێویستن، به تایبه‌تیش دروستكردنى نه‌خۆشخانه و پرۆژه‌ى ئاو جێبه‌جێ ده‌كات.
له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر ته‌بایى و پێكه‌وژیانى پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ناوچه‌كه كه پێكهاته‌یه‌كى تێكه‌ڵه له نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزاى جیاجیا. ئه‌مه‌شى به خاڵێكى گرنگ له قه‌له‌م دا و هیواى خواست ئه‌م ته‌بایى و پێكه‌وژیانه به‌رده‌وام و پارێزراو بێت، كه مایه‌ى شانازى و سه‌رفرازییه، داواشى كرد به تایبه‌تى پیاوانى ئایینى له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵى به‌رچاوى خۆیان بگێڕن.
له به‌شێكى دیكه‌ى ئاخاوتنه‌كانیدا، نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه "خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان داواى مافه ده‌ستوورییه‌كانى خۆى ده‌كات، بۆیه ڕووبه‌ڕووى كێشه ده‌بێته‌وه، به‌م هیوادارین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌ر و هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى ئاشتیانه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن".
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه له نه‌ته‌وه و ئایینى جیاجیا، سه‌رنج و تێبینى و هه‌ندێ له داواكارى و پێداویستییه‌كانیان خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و به تایبه‌تیش ستایشى ڕۆڵى ده‌زگاكانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانیان كرد له پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌كه و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ته‌واوى سنووره‌كه‌دا.




