ناكۆكییه‌كانى سووریا به چاوى مه‌زهه‌بى سه‌یر مه‌كه‌ن
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا رایگه‌یاند، نابێت توندوتیژییه‌كان له سووریا وه‌كو ململانێ و شه‌ڕی تایه‌فی و مه‌زهه‌بى سه‌یربكرێت، توركیاش پشتگیرى هیچ لایه‌نێك ناكات بۆ شه‌ڕ.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرى توركیا داواى له شیعه‌كانى ئێران كه سه‌ره‌كیترین ركابه‌ری حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌و نزیكترین دۆستی به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا‌ن كرد "ململانێ‌و توندوتیژییه‌كان له سووریا، به چاوی دۆستانه‌و برایانه ببینن، نه‌ك وه‌ك شه‌ڕو ململانێی مه‌زهه‌بی، ئه‌وانه‌ش كه هه‌ڵگری په‌یامی خۆشه‌ویستی ئیمام (حوسێن)ن پێویسته رووداوه‌كانی سووریا له گۆشه‌نیگای دۆستانه‌و برایانه سه‌یربكه‌ن".
ئه‌ردۆغان گوتى "مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه كه كێشه ناوخۆییه‌كان له سووریا بۆ شه‌ڕی مه‌زهه‌بی په‌ره‌بستێنێت و ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ش تێكڕای ناوچه‌كه بگرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا‌و سوننه مه‌زهه‌به‌كان له لوبنان كه كوژرانی 5 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 70 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌و گوتی "په‌یامێكی گرنگ به‌بیر وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌هێنمه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌یركردنی قه‌یرانه‌كان له سووریا له گۆشه‌نیگای تایه‌فی و مه‌زهه‌بی هه‌ڵه‌یه‌كی ره‌هایه، ئه‌وه‌ی رووداوه‌كانی سووریا له گۆشه‌نیگای تایه‌فه‌گه‌ری و ئیتنیكی‌و ئایدۆلۆژییه‌وه سه‌یرده‌كات هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و ترسناك ده‌كات، به‌وجۆره تێڕوانینه‌ی ئاگر له ناوچه‌كه به‌رده‌دات".
له‌باره‌ى په‌لاماره خۆكوژییه‌كه‌ى هه‌فته‌ی رابردوو دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كه ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، ئه‌ردۆگان گوتى "هێرشه‌كان هه‌ڵه‌بوون، توركیا هانی كه‌س نادات‌و پشتگیری هیچ لایه‌نێكیش ناكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وجۆره هێرشانه كه تێیدا خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌بنه قوربانی".




